ئەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوریا دەکەن کۆبونەوەیەك ئەنجامدەدەن لە پاریس لە 10 کانونی یەکەم، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چوارشەممە (30 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
ژین-مارك ئەیرەوڵت وتی کە دەیەوێت ئەو وڵاتانە لەیەك نزیكبکاتەوە کە "پشتیوانی چارەسەرێکی سیاسی دەکەن لە سوریا و بیرۆکەی شەڕ بەتەواوی رەتدەکەنەوە،" ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ئەیرەوڵت وتی: "کاتی ئەوە هاتووە بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کە لە خەو هەستێت چونکە تراژیدیایەك بە بەرچاوی ئێمەوە دەگوزەرێت."
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، و تورکیا بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن لەگەڵ سعودیە، قەتەر، ئیمارات، و ئەردەن.