هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق ناوچەی نوێ لە خۆرهەڵاتی موسڵ رزگاردەکەن

لە چەند رۆژی رابوردودا هێزەکانی عێراق چوار گەڕەکی نوێیان لە خۆرهەڵاتی موسڵ رزگارکردوە، بەمەش ژمارەی ئەو ناوچانەی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکراون گەیشتە 23، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا دووشەممە (28 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق رزگارکردنی گەڕەکەکانی جامیعە، خەزرا، شیقاق و مەحاریبینیان تەواوکرد."

وتی: "تێكڕای ژمارەی ناوچە رزگارکراوەکان ئێستا گەیشتۆتە 23، کە دەکاتە چواریەکی گەڕەکەکانی موسڵ."

وتی، "لەئێستادا لەگەڵ تیرۆستە دوژمنەکانمان روبەڕودەبینەوە لە گەڕەکەکانی مەساریف، نەهزە و قاهیرە." بە ئاماژەکردن بەوەی داعش توشی زیانی گەورە هاتوە لە روی گیانیی و ئامرازیشەوە.

لەهەمانکاتدا ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن ئەو داعشانە لەناوبەرن کە موسڵ هەڵدێن.

ملازم عەلی لە هێزە تایبەتەکانی عێراق کە بەشێكە لە گروپێك ئەفسەر کە ئەرکیان خەمڵاندنە وتی: "هەموکەس لە موسڵ دەزانێت تیرۆستەکان کێن."

لەوکاتەوەی هێزەکانی عێراق دەستیانکرد بە هێرشی گرتنەوەی موسڵ لە مانگی رابوردودا نزیکەی 70,000 مەدەنی لەدەست توندوتیژی هەڵاتون.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە فەرمانڕەوایی توندڕەو بەسەر شارێکدا بە زیاتر لە ملیۆنێك دانیشتوانەوە، بەرپرسان مکوڕن لەسەر ئەوەی رێنەدەن هیچ توندڕەوێك هەڵبێت بە خۆ خزاندنە نێو ئاوارەکانەوە.

بۆ ئەمەش دەڵێن داتابەیسێکی هەواڵگریی بەکاردەهێنن کە پشت بە سەرچاوەی جیاواز دەبەستێت، لەنێویاندا ئاژانسە هەواڵگریەکانی خۆرئاوا، تۆمارە کۆنەکان و ئەو خەڵکەی موسڵ کە لەژێر دەستی داعشدا ژیاون.

ئاماری فەرمی لەبەردەستدا نیە دەربارەی ئەوەی چەند کەس لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەرکراون کە شەڕی داعش دەکەن.

ئەفسەری هەواڵگریی عەلی، کە ناوی باوکی نەدا، رێژەکەی بە 5%ی ئەو پیاوانە خەمڵاند کە لە شارەکە هەڵدێن و بە گومانی هاوکاریکردنی داعش دەستگیرکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500