ئەمریکا دووشەممە (21 تشرینی دووەم) ناوی دەیان ژەنەراڵ و ئەفسەری سوری هێنا کە تۆمەتباربوون بە هێرشکردنە سەر ئامانجی مەدەنی و بەڕێوەبردنی زیندانی ئەشکەنجەدان، هۆشداری پێدان کە رۆژێك روبەڕوی دادگا دەبنەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
باڵیۆزی ئەمریکا سامانسا پاوەر ناوەکانی خوێندەوە لە کۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دا دەربارەی سوریا، وتی زۆرێك لە فەرماندە سەربازییەکان تێوەگلاون لە کوشتنی مەدەنیەکاندا بە هێرشکردنە سەر خوێندگە، نەخۆشخانە و ماڵەکان.
وتی، "چەوساندنەوەکانی ئەم سەردەمە باش تۆمارکراون و یادەوەری جیهانی شارستانیش درێژە،" لیستی ژمارەیەك زیندانی خستەڕوو کە ئەشکەنجەیان تێدا تۆمارکراوە لە دەستپێکی شەڕەکەوە لە 2011دا.
لەنێو ناوەکاندا پێنج ژەنەراڵی گرنگ -- ئەدیب سەلامە، جەودەت سەلبی مەواس، تاهیر حامید خەلیل، جەمیل حەسەن و رەفیق شیهادە -- پێنج عەمید و دوو عەقید هەبوون.
سامانسا پاوه‌رس!!!!!! هه‌ر كه‌س بۆ سودی خۆی شایه‌تی ده‌دات! به‌ڕاستی چاوه‌ڕێ ده‌كه‌یت ئه‌وخه‌ڵكه‌ی دژی رژێمی ئه‌سه‌دن ئه‌ندامانی داعش و ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان دژی رژێمی ئه‌سه‌د كردووه، رابكێشن بۆ دادگا؟
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت