هه‌واڵه‌كانی عێراق

فەرەنسا ئامادەیە هاوکاری دادگای نێودەوڵەتی بکات بۆ دادگاییکردنی چەکدارانی داعش لە سوریا

فەرەنسا "ئامادەیە هاوکاریی" دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بکات بۆ لێکۆڵینەوە لە چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سوریا دەربارەی تاوانی جەنگ، وەزیری دەرەوە ژین مارك ئایراوڵت دووشەممە (21 تشرینی دووەم) وتی.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تاکە دادگای تاوانەکانی جەنگە لە جیهاندا. بەڵام هەنگاوەکانی رادەستکردنی کەیسی سوریا بۆ دادگاکەی لاهای تائێستا سەرکەوتوو نەبوون، چونکە روسیا بە بەکارهێنانی ڤیتۆ لە ئەنجومەنی ئاسایشدا رێی لێگرتوە. رەزامەندی نەتەوە یەکگرتوەکان پێویستە چونکە سوریا ئەندام نیە.

ئایراوڵت بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە کارەکە "دەکرێت ئەنجامبدرێت گەر پەیوەندی هەبێت بەو خەڵکەی (فەرەنسا)وە کە بەشدارییان لە شەڕی سوریادا کردوە لەگەڵ داعشدا".

"ئێمە ئامادەین هاوکاری بکەین و پشتگیری خۆمان رابگەیەنین گەر میکانیزمێك هەبێت بەدوایدابچین،" وتی: "تەنانەت گەر پەراوێزی کارمان سنوردار بێت، ئەوە دەرفەتێکە بۆ قۆستنەوە و حەسانەت وەرناگرین."

روسیا چوارشەممە رایگەیاند کە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆی خۆی دەکشێنێتەوە لەسەر پەیماننامەی رۆما کە دادگاکەی لەسەر دامەزرا، بە ناوزەکردنی کارەکانی بە "تاکلایەنە و ناکاریگەر".

لە ئایاری 2014دا، فەرەنسا رەشنوسی بڕیارێکی خستەڕوو داوایکرد لێکۆڵینەوە لە تاوانی جەنگ بکرێت لە سوریا، بەڵام هەنگاوەکە شکستی پێهێنرا کاتێك روسیا و چین ڤیتۆیان لەدژی بەکارهێنا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500