هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە کەنەدیەکان ده‌رگیری ته‌قه‌كردن ده‌بن لەگەڵ داعش

هێزە تایبەتەکانی کەنەدا کە راهێنان بە میلیشیایەکی کوردی لە باکوری عێراق دەکەن لە مانگی رابردوودا "بە دەیان جار" راستەوخۆ شەڕیان لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کردووە، ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

لیوا مایکڵ رولیۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی هێزە تایبەتەکانی کەنەدا لە مانگی رابردودا نیشانگر، چەکی سوك، هاوەن و موشەکی دژە-تانکیان بەکارهێناوە دژی داعش، لە وەڵامی هەڕەشەدا بۆسەر خۆیان یان هاوپەیمانە کوردەکانیان یاخود خەڵکی مەدەنی.

وتی: "ژمارەیەکی بەرچاو ده‌رگیری له‌شه‌ڕ روویداوه‌." رونیشیکردەوە كه‌ هێزە کەنەدیەکان تەقەیان له‌و چەکدارانه‌ی داعش کردووە کە هێرشیان کردۆتە سەر پێگەی کوردەکان لە مەیدانی شەڕدا.

کەنەدا زیاتر لە 200 [چەکداری] هێزی تایبەتی هەیە لە عێراق کە راهێنان بە چەکدارە کوردەکان دەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500