هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا لە رۆژئاوای ئەنبار

هێرشە ئاسمانیەکانی عێراق سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە رۆژئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار چوارشەممە (16 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا روکن ئیسماعیل مەحلاوی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: "بە پشت بەستن بە زانیاریەکان، هێزی ئاسمانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا و ماڵێکی حەوانەوەی داعشی کردە ئامانج لە ناوچەی قایمی نزیك سنوری سوریا."

مەحلاوی وتی: "ئەبو ساقر، ئەو تیرۆرستەی کە پلەیەکی باڵای هەبوو [ لەناو داعش] و خزمەتی دەکرد وەك وەزیری کشتوکاڵی داعش لە 'ویلایەتی فورات،' کوژراوە."

هەروەها وتی: "حەوت کەس لە یاریدەدەرانی [ئەبو ساقر]یش کوژراون و ئەو چەك و تەقەمەنیانەی پێیان بوو لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکاون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500