هێزەکانی عێراقی شاری دێرینی نەمرودیان گرتەوە، بەڵام بە سەختی خاپور کراوە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە (15 تشرینی دووەم) رایگەیاند.
پەیکەرەکان کەوتوون وردوخاش کراون، جێگەیەکی نۆژەنکراوە پارچە پارچە کراوە و بورجێکی هەڕەمی -- وەختانێك یەکێك بوو لە بەرزترین پەیکەری بەجێماو لە خاچە کۆنەکان کە نزیکەی 50 مەتر درێژ بوو -- بچوکراوەتەوە بۆ پارچەی ورد.
نیسانی ساڵی رابردوو، داعش گرتەیەکی ڤیدیۆیی جەنگاوەرانی بڵاوکردەوە کە مۆنیومێنتەکانی نەمرود تێکدەشکێنن پێشئەوەی شوێنەکە بۆمبڕێژ بکەن و بیتەقێننەوە.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوت کە چەکدارەکان بە پیك و ئامێری کارەبایی دەستکردە هونەریەکانیان شکاند پێشئەوەی شوێنەکە بۆمبڕێژ بکەن بە بەرمیلی گەورە کە وا دەرکەوت تەقەمەنی بێت.
بەڵام ئەمە داعشی نەوەستاند لە تاڵانکردن و فرۆشتنی ئەو دەستکردە هونەریانەی گوایە قەدەغە کراون بۆ دابینکردنی خەرجی ئۆپەراسیۆنەکانی.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردە و زانست و کەلتور UNESCO خاپور کردنی نەمرودی وەك تاوانی جەنگ ئیدانە کردووە.