توركیا رۆژی دووشه‌ممه (14 تشرینی دووه‌م) خاڵێكی سنوری له‌گه‌ڵ سوریا داخست له پارێزگای كیلیس دوای پێكدادانی توندوتیژ له شارۆچكه‌ی عه‌زاز، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی ناوخۆیی وتی ده‌روازه سنوریه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌مبولانس ده‌كرێته‌وه.
میدیای توركی رایانگه‌یاند كه داخستنی خاڵی په‌ڕینه‌وه‌ی سنوری ئۆنجوپینار كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر باب سه‌لامه‌دا له‌ناو سوریادا، رێوشوێنێكی ئه‌منیی "كاتی"یه دوای پێكدادان له‌ناو خاكی سوریادا.
عه‌زاز یه‌كێكه له چه‌ندین گوند و شارۆچكه‌ی سوری كه له‌لایه‌نی چه‌كدارانی ئۆپۆزسنیۆنه‌وه گیراون له‌وكاته‌وه‌ی هێرشێك كرایه‌سه‌ر "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) به‌پشتگیریی توركیا له 24 ئاب.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی دۆگان، پارێزگای كیلیس، ئیسماعیل جاتاكلی، وتی سنوره‌كه داخرابوو به‌ڕووی كۆمه‌كی مرۆیی و هاتوچۆی بازرگانیدا "به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌ودیوی سنوره‌وه".
روون نه‌بوو كه‌ی خاڵه سنوریه‌كه ده‌كرێته‌وه.
جێگری سه‌ره‌كوه‌زیرانی توركیا، نو‌عمان كورتولموش، وتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێشڕه‌وییان كردبوو "به‌ره‌و نزیكتر له بابه‌وه"، شارۆچكه‌یه‌كی ژێرده‌ستی داعش، هه‌روه‌ها وتی توركیا ده‌ستیكردۆته‌وه به پشتیوانیی ئاسمانی بۆ كۆمه‌كی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.
به‌گوێره‌ی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رۆژی یه‌كشه‌ممه ئۆپۆزسیۆنی سوری و هێزه‌كانی توركیا ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر دووربوون له بابه‌وه.