هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکان کەمپێکی راهێنانی داعش لەسەر سنوری سوریا تێکدەشکێنن

هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان کەمپێکی گەورەی راهێنانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاندوە نزیك سنوری سوریا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار دووشەممە (14 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای وت: "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کەمپێکی راهێنانی داعشی تێکشکاندوە لە ناوچەی وادی ئەبیە نزیك سنوری سوریا، خۆرئاوای ئەنبار."

وتی هێرشە ئاسمانیەکان لانیکەم 40 ئەندامی داعشیان کوشت و چەك، تفاق، ئۆتۆمبیلی گەورە و بچوکیان تێکشکاند، بە ئاماژەکردن بەوەی هێرشەکان بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزەکانی عێراق ئەنجامدران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500