هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی خۆکوژی داعش 8 کەس دەکوژێت لە باشوری بەغدا

تەقینەوەیەکی خۆکوژی کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی هەڵگرت هەشت کەسی کوشت لە شارۆچکەیەکی ئەمینی باشوری بەغدا دوشەممە (14 تشرینی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەرپرسان رایانگەیاند کە تەقینەوەکەی عەین تەمر، کە لانیکەم شەش کەسیی بریندار کرد، لە لایەن چەند خۆکوژێکەوە ئەنجامدراوە، کە هەندێكیان رەنگە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژرابن پێشئەوەی خۆیان بتەقێننەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا، مەعسوم تەمیمی رایگەیاند: شەش خۆکوژ کە چەکی سوك و تەقەمەنیان پێبوو هەوڵیاندا دزە بکەنە ناو عەین تەمر بەرە بەیانی دوشەممە.

تەمیمی وتی بەڵام لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان روبەڕوبونەوە پێشئەوەی بەرەو ناوچەی جیهاد پاشەکشە بکەن و لەوێ خۆیان بتەقێننەوە کە بووە هۆی کوژرانی هەشت کەس، ئامارەکەش لەلایەن دکتۆرێك پشتڕاستکرایەوە.

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە پێنج لە خۆکوژەکان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراون لە کاتێکدا کە کەسی شەشەمیان لە ناو ماڵێکدا خۆی تەقاندەوە.

بەڵام داعش راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و وتی کە تەنیا پێنج خۆکوژ بوون، کە بە نازناوەکانیان ناوبراون و دەردەکەوێت کە دوانیان خەڵکی موسڵ بوون و سیانیان خەڵکی سوریا.

داعش رایگەیاند خۆکوژەکان، کە چەکی ئۆتۆماتیك و رومانە و پشتێنی بۆمبڕێژکراویان پێبوو، لەگەڵ هێزە ئەمنیەکان شەڕیانکردووە هەتا تەقەمەنیان لێبڕاوە و دواتر خۆیان تەقاندۆتەوە.

هێرشکردنە سەر باشوری عێراق کارێکی دەگمەنە، بە تایبەتی بەراورد بە روداوی زۆری تەقینەوە کە بەغدا دەکەنە ئامانج. بەڵام عەین تەمر دەکەوێتە قەراغ پارێزگای ئەنبار، کە ماوەیەکە بۆتە پەناگەیەك بۆ توندڕەوەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500