هه‌واڵه‌كانی عێراق

5,000 کەس ئاوارە بوون لە دەسپێکی هێرشی رەقەوە

زیاتر لە 5,000 کەس ماڵەکانیان جێهێشتووە لەوەتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشێکی دەستپێکردووە بۆ سەر رەقەی قەڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (10 تشرینی دووەم) رایگەیاند.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جیهان شێخ ئەحمەد، وتی: "زیاتر لە 5,000 کەسی ئاوارە گەیشتونەتە ئەو ناوچانەی لەلایەن هێزەکانی ئێمەوە ئازادکراون و پارێزراون. ئاوارەکان لە ناوچەکانی شەڕەوە دێن لە رێگەی راڕەوێكەوە کە ئێمە بۆمان کردنەوە."

بە پشتیوانی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزەکانی سوریای دیموکرات رۆژی شەممە هێرشێکیان دەستپێکرد بۆ زیادکردنی گوشار لە سەر توندڕەوەکان کە هەروەها شەڕی هێزەکانی عێراق دەکەن لە موسڵ کە قەڵاکەی دەیکەیانە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات، کە هاوپەیمانییەکە لە هێزی کورد و عەرەب، لە باشورەوە پێشڕەویانکردووە لە ناوچەکانی نزیك سنوری تورکیا بەرەو رەقە و زنجیرەیەك گوندیان گرتووە و گەیشتونەتە 35 کیلۆمەتر نزیك لە شارەکەوە.

چەندین خێزان لە ماڵەکانیان رایانکردووە بەرەو هێڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەم چەند رۆژەدا.

زۆربەیان لە رێگەی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلەوە گەیشتونەتە دەوروبەری عەین عیسا، کە خاڵی سەرەکی کە ئۆپەراسیۆنەکەی لێوە دەستپێکردووە کەوتۆتە 50 کیلۆمەتر باکوری رەقەوە، کە کەلوپەلیان بارکردووەو هەندێکیشیان مەڕوماڵاتیان هێناوە وەك مانگا و مەڕ.

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاوارەکانی لە دوری چەند کیلۆمەترێك لە عەین عیسا راگرتووە، بۆ پشکنینی ناسنامە و کەلوپەلەکانیان.

ئەحمەد داوای کۆمەکی کرد لە ئامادەباشیدا بۆ لێشاوی ئاوارەکان، کە پێدەچێت زیاد بکات لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەو رەقە.

هەروەها وتی: "پێویستیمان بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە چونکە تواناکانمان سنوردارن و، لەگەڵ هاتنی زستان، هیچ کەمپێك نیە بۆ لەخۆگرتنیان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500