هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی 7 منداڵ لە ئیدلیبی سوریا دەکوژێت

لانیکەم 7 منداڵ و دوو ژنی دوگیان کوژران لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پارێزگای ئیدبیلی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سێشەممە (8 تشرینی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە هێرشەکە شارۆچکەی خان شەیخونی باشوری پارێزگاکەی کردە ئامانج.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی: "هێرشە ئاسمانیەکە شەقامێکی کردە ئامانج کە منداڵان لەوێدا یاریان دەکرد. سێ لە منداڵە کوژراوەکان ئەندامی یەك خێزان بوون و سەردانی باپیرەیان کردبوو."

عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە سێ کچ و سێ کوڕ کوژراون، و تەمەنەکانیان دەستبەجێ نەزانراوە.

پارێزگای ئیدلیب بە زۆری لە ژێر کۆنتڕۆڵی هاوپەیمانێتییەکی ئۆپۆزسیۆندایە کە بە جەیش ئەلفەتح ناسراوە، کە لە کۆمەڵێك گروپی ئیسلامی پێكدێت لەنێویاندا جەنگاوەرە توندڕەوەکانی بەرەی ئەلنوسرە، کە هەروەها بە بەرەی فەتحولشام ناسراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500