هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق نزیکەی 4,000 مەدەنی ئازاددەکەن کە وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنرابوون

هێزەکانی عێراق لەماوەی دوو رۆژی رابردودا نزیکەی 4,000 کەسی مەدەنیان ئازادکردووە کە لە باشوری موسڵ گیرابون و وەك قەڵغانی مرۆیی بەکارهێنرابوون لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوی هێزە ئازادکەرەکان، وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند دووشەممە (7 تشرینی دووەم).

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت کە مەدەنیەکان، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون، لە ناوچەکانی کوجلی و قەراج گیرابوون.

رەسوڵ وتی: "ئازادکردنیان ئاسان نەبوو و قوربانی ئێمەی پێویست بوو، بەڵام دواتر، ئەوان بردران بۆ شوێنە ئارامەکان لە کەمپەکانی رۆژئاوا و باشوری موسڵ."

هەروەها وتی کە پلانی سەربازی ئەنجامدراوە بۆ ئازادکردنی دانیشتوانی هاوشێوە کەلەلایەن داعشەوە گیراون لە چەندین لە شوێنی تر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500