هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 ئەڵمانی زیندانیکران بەهۆی پەیوەندیان بە گروپە توندڕەوەکانەوە لە سوریا

دادگایەکی ئەڵمانی سێ پیاوی گەنجی ئەڵمانی زیندانیکرد رۆژی پێنجشەممە (3 تشرینی دووەم) بەهۆی سەفەرکردنیان بۆ سوریا بۆ نزیکەی چوار ساڵ و نیو کە لەوێ بونەتە یەك تیم لەگەڵ جەنگاوەرە توندڕەوەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

یەکێك لە دەستبەسەرکراوەکان، کە تەمەنی 26 ساڵە و درێژترین ماوەی زیندانی بۆ بڕدرایەوە، یەکەم جار سەفەری کردووە بۆ سوریا بۆ پەیوەندیکردن بە گروپی میلیشیای جوند ئەلشام و لە 2013دا پەیوەندیکردووە بە جەنگاوەرانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

دادگاکە لە شاری دوسلدۆرفی رۆژئاوای ئەڵمانیا لە راگەیەندراوێکدا وتی: "دوای یەکەمین گەڕانەوەی بۆ ئەڵمانیا، ئەو دوبارە خۆی وەك جەنگاوەرێك بۆ داعش پیشاندا بۆ چەند هەفتەیەك لە تەمموزی 2014دا."

"دواتر لە کانونی دووەم و هاوینی 2015دا، دووجار هەوڵیدا بۆ گەشتکردن بۆ سوریا بۆ پەیوەندیکردن بە داعشەوە."

پیاوەکانی تر تەمەنیان 24 و 26 ساڵە و بۆ ماوەی دوو ساڵ و نۆ مانگ حوکمدران بەهۆی تێوەگلانیان لە جوند ئەلشام بۆ ماوەی چەند مانگێك لە 2013دا.

دادگاگە وتی: "دانپێدانانەکانی تۆمەتبارەکان کاریگەری هەبووە لەسەر سوککردنی سزاکانیان."

لە روداوێکی تردا، داواکاری گشتی لە باشوری رۆژئاوای شارۆچکەی کارلسروهە بڕیاریدا بە دەستگیردنی پیاویکی 27 ساڵ کە گومانیان لێدەکرد پەیوەندی بە ئەندامێکی داعشەوە هەبێت لە سوریا کە سەرکردایەتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەکیەکانی گروپەکە دەکات.

واباوەڕکراوە کە پیاوەکە "فەرمانیپێکراوە بۆ پلاندانانی هێرشێك لە ئەڵمانیا،" داواکاری گشتی رایگەیاند بەبێ ئەوەی رونکردنەوەی زیاتر بدات.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی مانگی ئایار بڵاوکرانەوە لەلایەن دەزگا سیخوڕیەکانی ئەڵمانیاوە، 820 توندڕەو ئەڵمانیایان جێهێشتووە بەرەو سوریا و عێراق.

نزیکەی سێیەکیان گەڕاونەتەوە و 140 کەسیشیان کوژراون لەوکاتەی لە دەرەوە بوون، لەکاتێکدا 420 کەسیان هێشتا لە سوریا و عێراقن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500