هه‌واڵه‌كانی عێراق

پێش دەستپێکی ئاگربەست ئۆپۆزسیۆنی سوریا هێرشی سەر حەلەب دەستپێدەکاتەوە

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا سێیەم گەڕی هێرشەکانیان بۆ شکاندنی گەمارۆی رژێم لەسەر خۆرهەڵاتی حەلەب نوێکردەوە پێنجشەممە (3 تشرینی یەکەم)، بە تۆپبارانکردنی ناوچەکانی ژێردەستی رژێم لە شارەکە، چەند کاتژمێرێك پێش ئەو ئاگربەستە کورتەی روسیا رایگەیاند بوو بڕیار بوو دەستپێبکات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ هێزەکانی رژێمدا لە شەڕێکی سەختدابوون لە چەندین گەڕەکی کەناری خۆرئاوای شارەکە.

رایگەیاند "چڕترین شەڕ" لە کەناری گەڕەکی حەلەب جەدیدە بوو.

بەرپرسی روانگەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند: "گەر حەلەب جەدیدە بگرن، دەتوانن پێشڕەوی بکەن بەرەو بینا سەربازییەکان."

وتی هێزەکانی رژێم هێرشی ئاسمانییان لەو ناوچانە ئەنجامدا کە پێکدادانیان تێدابوو، بەڵام گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی شارەکە تاڕادەیەك ئارام بوون.

روانگەکە رایگەیاند لە دوایین گەڕی توندوتیژییدا 11 کوژراون، لەناویاندا چوار منداڵ.

روسیا چوارشەممە رایگەیاند "وەستانی مرۆیی [شەڕ]" جێبەجێدەکات بۆ ماوەی 10 کاتژمێر لە حەلەب رۆژی هەینی، لە بەرامبەردا نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشدارییدا "ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان ناتوانرێت وابەستەی دەستپێشخەرییە سیاسیی و سەربازییەکان بکرێن".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500