نۆ ئەندامی تۆڕێکی تیرۆرستی"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکران لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی سێ-رۆژییدا لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پارێزگای سەڵاحەدین، پۆلیسی عێراق پێنجشەممە (20 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی سەڵاحەدین حەسەن مەجمەعی بە دیارونای راگەیاند: "ئەندامانی تۆڕەکە لە شەش ناوچەی جیاواز دەستگیرکران، چەك و زەخیرەی سەربازیی کە پێیانبوو، دەستی بەسەرداگیرا."
وتی: "ژمارەیەكیان دانیان نا بە تاوانە تیرۆرستییەکانیاندا، کە تیایاندا مەدەنیی و سەربازانی عێراقی کوژرابوون." وتیشی کاتێك لێکۆڵینەوەکان تەواوبوون، دانپێدانانەکان بڵاودەکرێنەوە.