هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەلجیکا 4 کەس دەداتە دادگا لەسەر تێرۆریزم

بەلجیکا رۆژی سێشەممە (18 تشرینی یەکەم) چوار کەسی دا بە دادگا بەتۆمەتی دەستهەبوون لە تێرۆریزمدا پاش هەڵکوتانەسەریان لەبەیانی زوودا لە شارەکانی گێنت و ئەنتڤێرپ و داینزی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی نوسینگەی داواکاری گشتی فیدراڵی "ئەو کەسانە تۆمەتبارکران بە بەشداریکردن لە چالاکیەکانی گروپێکی تێرۆریستیدا". بەیاننامەکە رایگەیاند کە "هەندێکیان گومانیان لێدەکرێت هانی خەڵکیان دابێت بچن بۆ سوریا تا لەوێ پەیوەندیبکەن بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە".

داواکاری گشتی وتی هیچ چەك و تەقەمەنییەك نەدۆزراوەتەوە و هەڵکوتانەسەرەکەش هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆی نەبوو بەو هێرشەی مانگی ئازارەوە لە برۆکسل کە 32 کەسی کوشت و داعش بەرپرسیارێتییەکەی گرتەئەستۆ.

بەیاننامەکە راشیگەیاند کە لەسەرەتادا 15 کەس برابوون بۆ لێپرسینەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500