هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە باشوری بەغدا 10 کەس دەکوژێت

هێرشی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەرپرسیارێتی لە ئەستۆگیرا، لانیکەم 10 کەسی کوشت کاتێك خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراقی لە باشوری بەغدا کردە ئامانج، دووشەممە (17 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ وتی تەقینەوەکەی یوسفیە، کە ناوچەیەکە زۆر بە ئامانج دەگیرێت لە باشوری پایتەخت، لانیکەم 17 کەسی بریندارکرد.

کارمەندێکی تەندروستی لە نەخۆشخانەی مەحمودیە کە لەو نزیکانەیە وتی لانیکەم چوار سەرباز لەنێو کوژراوەکانی تەقینەوەکەدا بوون.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکرایەوە داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەی خاڵی پشکنینی نێوان یوسفیە و قەزای دۆرەی بەغدا راگەیاند، خۆتەقێنەرەوەکەی بە ئەبو عیشاق ناوزەدکرد.

هێرشێکی دیکە بۆ سەر چادرگەی پرسەیەك لە بەغدا رۆژی شەممە لانیکەم 36 کەسی کوشت. دوو کەسی دیکەش یەکشەممە لە تەقینەوەیەکدا لە پایتەخت کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500