هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکان حەسبەی داعش دەکەنە ئامانج، 8 دەکوژن

هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان ئێوارەی پێنجشەممە (13 تشرینی یەکەم) ئۆفیسی حەسبە (پۆلیسی ئاینیی) "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کردە ئامانج لە گەڕەکی وەحدەی موسڵ، هەشت کەسیان لە چەکدارەکانی گروپەکە کوشت، بەرپرسێکی سەربازیی عێراق هەینی رایگەیاند.

فەرماندەی لیوای 4ی سوپای عێراق کە نزیك موسڵ جێگیرکراوە، عەمید سەعد حەمدانی، بە دیارونای وت: "ئامانجەکە لە هێرشە ئاسمانییەکەدا بەتەواوی تێکشکێنرا."

تێبینی ئەوەشیکرد کە سوپا لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ خەڵکی موسڵ بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر جوڵەی داعش و دۆخەکە بەگشتی پێش دەستپێکی شەڕ بۆ گرتنەوەی شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500