هه‌واڵه‌كانی عێراق

تۆمەتبارە سوریەکەی بۆمبەکەی ئەڵمانیا بە مردوویی لە زیندادا دۆزرایەوە

ئەو پیاوە سوریەی دەستگیرکرابوو بە گومانی دانانەوەی بۆمبێك لە فرۆکەخانەیەکی بەرلین بە مردوویی دۆزرایەوە لە زیندانەکەیدا چوارشەممە (12 تشرینی یەکەم) دوای هەوڵێکی خۆکوشتن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

جابر بەکر، کە دوو رۆژ لەمەربەر گیرابوو دوای گەڕاێکی سەرتاسەری دوای ئەوەی پۆلیس تەقەمەنی لە شوقەکەیدا دۆزیەوە، بە هەڵواسراوی لە بەندینخانەدا دۆزرایەوە لە رۆژهەڵاتی شاری لایپزیگ، میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە.

حکومەتی ویلایەتی ساکسۆنی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "جابر بەکر لە نەخۆشخانەی بەندینخانەی لایپزیگ ژیانی خۆی کۆتایی پێهێنا."

بەکری تەمەن 22 ساڵ بەرەبەیانی شەممەی رابردوو توانی با ئاستەم خۆی لەدەستی کۆماندۆکانی پۆلیس دەربازبکات، بەڵام دوای 48 کاتژمێر دەستگیرکرا بە هۆی سێ هاونیشتیمانی خۆیەوە کە وتیان دوای ناسینەوەی قۆڵبەستیان کردو رادەستی پۆلیسیان کرد.

مردنەکە نیەگەرانی لێکەوتەوە کە لەوانەیە ئەڵمانیا هەرگیز بەو پلانانە نەزانێت بۆ هێرشکردنە سەر فرۆکەخانەیەکی بەرلین کە گوایە بەکر بەتەما بووە ئەنجامی بدات بەناوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500