هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەی "حیسبەی" داعش لە دیالە دەستگیرکرا

هێزە تایبەتەکانی عێراق سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە دەستگیرکرد، فەرماندەیی پۆلیسی دیالە رۆژی دووشەممە (10 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

پۆلیسی دیالە لە راگەیەنراوێکدا وتی: "یەکەیەکی تایبەتی پۆلیس رۆژی یەكشەممە بەرپرسێکی باڵای داعش کە وەك بەرپرسی حیسبە [پۆلیسی ئاینی] لە دیالە کاریدەکرد دەستگیرکرد لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسایشیدا لە ناوچەی تەحریری ناوەندی بەعقوبە."

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە کە "دەستگیرکراوەکە هاوڵاتیانی دەترساند و پارەی لە دوکاندارەکان کۆدەکردەوە بۆ داعش لە ناوچەی تەحریر."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500