هه‌واڵه‌كانی عێراق

گروپێکی چەتەی منداڵ رفێنەر لە بەغدا دەستگیرکران

پۆلیسی عێراق نۆ ئەندامی تۆڕێکی گەورەی دەستگیرکرد کە تێوەگلاون لە رفاندنی منداڵ، ر ێگریکردن، و دزیکردن، پۆلیسی عێراق رایگەیاند.

عەقید فازڵ سەعیدی لە پۆلیسی رەسافە رایگەیاند کە نۆ کەس، لەنێویاندا ژنێك، لە هێرشێکی پۆلیسدا بۆ سەر ماڵێك لە رۆژهەڵاتی بەغدا دەستگیرکراون دوای دوو هەفتە لە چاودێریکردن و شوێنکەوتنیان.

سەعیدی بە دیارونای وت: "لە هێرشەکەدا سێ منداڵ ئازادکران و کەلوپەلە دزراوەکانیش، وەك ئاڵتون، دەستیانبەسەرداگیرا."

هەروەها وتی کە تۆڕەکە لە چەندین تاوان تێوەگلاون و ئاماژەیدا بەوەی کە "ئەندامانی گروپە ناسنامەی ساختەیان بەکاردەهێنا لە جموجۆڵەکانیاندا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500