هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە ئاسمانیەکانی عێراق کارگەیەکی تەقەمەنی داعش دەکەنە ئامانج لە ئەنبار

فڕۆکە جەنگیەکانی عێراق کارگەیەکی دروستکردنی بۆمبی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان تێکشکاند لە ناوچەی راوەی رۆژئاوای ئەنبار، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی هەینی (7 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزی ئاسمانی عێراق ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کارگەیەکی لە راوە تێکشکاند کە بەکاردەهات بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی مین و بۆمبی دەستکرد."

بەگوێرەی بەیاننامەکە: "چەند تیرۆریستێك لەناو کارگەکەدا کوژران لە هێرشە ئاسمانیەکەدا." هەروەها ئاماژەی بەوەش دا کە ئۆپەراسیۆنەکە پشتی بەستبوو بەو زانیاریانەی درابوون لەلایەن بەڕێوەبەرێتی گشتی هەواڵگیری و ئاسایشەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500