هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەداتەوە لە گەیارە

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دایەوە لە گوندیك لە شارۆچکەی گەیارە، باشوری موسڵ، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا رۆژی سێشەممە (4 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، بە دیارونای راگەیاند کە شەش ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و شۆفڵێك و چەندین چەکدار بەشداریان لە هێرشەکەدا کردووە.

جبوری وتی: "سوپا دوو ئۆتۆمبێلی پڕ لە تەقەمەنی تێکشکاند، لە کاتێکدا کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆتۆمبێلەکانی تر و شۆفڵەکەی تێکشکاندو چەکدارەکانی ناویشی کوشت."

هەروەها رایگەیاند کە هێرشبەرەکانی تریش لەگەڵ سوپا پێکیانداداوەو ناچار بە پاشەکشە کران.

جبوری وتی: "لانیکەم سی تیرۆرست، لەنێویاندا جەنگاوەری بیانی، لە هێرشە شکستخواردوەکەدا کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500