هه‌واڵه‌كانی عێراق

دوو کەس کوژران لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیی داعشدا لە حەمای سوریا

لانی کەم دوو کەس کوژران لە تەقینەوەیەکی خۆکوژیی دەگمەن دا رۆژی دوشەممە (3 تشرینی یەکەم) لە شاری حەمای ناوەڕاستی سوریادا و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی راگەیاند لە تەقینەوەکان، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

ئاژانسێکی هەواڵی دەوڵەتی لێدوانی سەرچاوەیەکی پۆلیسی ناوخۆیی گواستەوە کە وتبووی دوو "تێرۆریست" پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکانیان تەقاندەوە لەنزیك مەیدانی عاسی لە ناوەندی شارەکەدا و دوو تەقینەوەکە 15 خولەك بەینیان بوو.

پارێزگاری حەما، غەسان خەڵەف، بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی وت هێرشەکە دوو کەسی کوشت و 12 کەسی تریشی برینداکرد.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ یەکێك لە تەقینەوەکان بینایەکی پارتی بەعسی حوکمڕانی کردە ئامانج.

ئاژانسی هەواڵی ئەعماق کە سەر بە داعشە وتی چەکدارانی گروپەکە هێرشی خۆکوژییان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراو ئەنجامداوە دژی بینا حکومییەکان لە شارەکەدا.

ئەمە یەکەمین هێرشە کە داعش بیخاتە ئەستۆی خۆی لە حەما، کە تاڕادەیەك لە توندوتیژیەکانی شەڕی پێنجساڵەی سوریا بەدووربووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500