هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوە خۆکوژیەکانی داعش لانیکەم 10 کەس دەکوژن لە بەغدا

تەقینەوە خۆکوژیەکان دوو ناوچەی شیعەنشینیان لە پایتەختی عێراق کردە ئامانج رۆژی دووشەممە (3 تشرینی یەکەم) کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 10 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 30 کەسی تر، لە چەند هێرشێك دا کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاند، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.

لە کوشندەترینی ئەو هێرشانەدا، خۆکوژێك بازاڕێکی کردە ئامانج لە گەڕەکی عامیلی باشوری بەغدا، کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم شەش کەس و برینداربونی زیاتر لە 16 کەسی تر.

خۆکوژێکی تر تەقینەوەیەکی ئەنجامدا لە نزیك گەراجیێکی تەکسی و پاس و چادرگەیەك کە ساردەمەنی بۆ رێبواران دابیندەکرد وەك نەریتێکی ئاینی، کە لانیکەم بووە هۆی کوژرانی چوارکەس و برینداربوونی 18ی تر.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500