پۆلیسی عێراق، بە پشتیوانیی سوپا، خانەیەکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی هەڵوەشاندەوە لە باکوری تکریت دوای دەستگیرکردنی پێنج لە ئەندامانی، پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین رۆژی هەینی (30 ئەیلول) رایگەیاند.
وتەبێژی پۆلیسی سەلاحەدین، حەسەن مەجمەعی، بە دیارونای وت: "هێزە ئەمنیەکان دایان بەسەر کێڵگەیەك و کارگەیەکی بەجێهێڵراودا لە باکوری تکریت و پێنج تێرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیانگرت بەسەر چەك و تەقەمەنەیەکانیاندا."
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە پشتی بە زانیاریی هەواڵگری بەستبوو." هەروەها وتی لەگەڵ دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگاکانی تردا رێککەوتوون بۆ دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەی تری خانەکە کە هێشتا بەئازادی دەسوڕێنەوە.