هه‌واڵه‌كانی عێراق

نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت وتووێژەکانی سوریا 'زۆر سەختن و تۆپبارانیش بەردەوامە'

نێردراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا رۆژی پێنجشەممە (29 ئەیلول) وتی کە ئومێدێکی کەم هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان وەك هەوڵێك بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکیە توندەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ پاپا فرانسسی ڤاتیکان، ستافان دی میستورا وتی: "لەمکاتەدا، کە لە هەموو لایەکەوە بۆمب دەبارێت، زۆر ئەستەمە باسی دەستپێکردنەوەی وتووێژ بکەین."

روسیا رۆژی چوارشەممە رایگەیاند کە ئامادەیە وتووێژەکان لە ڤیەننا لەگەڵ ئەمریکا دەستپێبکاتەوە دوای شکستهێنانی ئاگربەستەکە.

بەڵام ئەمریکا هەڕەشەی هەڵپەساردنی خۆی کردووە لە بەشداریکردن لەگەڵ روسیا دوای ئەوەی بۆردومانی سەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب زیادیکرد.

دی میستورا وتی: "ئێمە لە ساتێکی زۆر هەستیارداین، بۆیە زۆر گرنگە کە پەلەبکرێت بۆ پیشاندانی دەنگی خەڵك و دەسەڵاتی مۆراڵیی پاپا لەبارەی ئەو راستییەی کە هیچ چارەسەرێکی سەربازی نیە."

هەروەها وتی: "ناتوانیت بە بۆردومان رێگە خۆشبکەیت بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە سوریا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500