هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق زەخیرەیەکی گەورەی چەك دەدۆزنەوە لە خۆرهەڵاتی فەلوجە

هێزەکانی عێراق رۆژی پێنجشەممە (29 ئەیلول) زەخیرەیەکی گەورەی چەك و تەقەمەنییان دۆزیەوە لە کەرمە، لە خۆرهەڵاتی فەلوجە، لێپرسراوێك لە وەزارەتی ناوخۆ بە دیارونای وت.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعن، وتی: "هێزە ئەمنیە هاوبەشەکان بڕێكی گەورە تەقەمەنی و فیشەكیان دۆزیەوە لە حەشارگەیەکی ژێرزەمینیدا لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی لە کەرمە."

مەعن وتی زەخیرەکە بریتیبوو لە "نزیکەی تەنێك تەقەمەنی، ئاڕبیجی حەوت، چەکی سوك و قورس، جۆراوجۆر موشەك و ئاڕبیجی و تەقەمەنی و جۆراوجۆر چەك".

وتیشی: هێزە ئەمنیەکان گومانلێکراوێکیان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکرد."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500