فەرماندەیەکی مەیدانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە تۆپبارانێکدا کوژرا کە بنکەکانی گروپەکەی کردە ئامانج لە دەوروبەری موسڵ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆژی پێنجشەممە (29 ئەیلول) رایگەیاند.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "یەکە تۆپهاوێژەکانی پێشمەرگە سەرکردەیەکی داعشیان کوشت بەناوی ئەبو جەراح کە بەرپرسی ناوچەی بەنداوی موسڵ بوو، لە هێرشێکدا بۆ سەر پێگەکانی داعش لە ناوچەی تلکێفی باکوری موسڵ."
بەگوێرەی بەیاننامەکە: "ئەرشەد ئەحمەد ساڵح عوبێدی کە بە ئەبو جەراح ناسرابوو، خەڵکی گوندی ئەلبو یوسف بوو لە پارێزگای نەینەوا. ئێمە زانیاریمان لەبارەی شوێنی ئەو کەسە بەدەستگەیشت و کردمانە ئامانج."