هه‌واڵه‌كانی عێراق

رێکخراوێکی پۆڵەندی ئۆتۆمبیلی پاپا دەخاتە مەزادەوە بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی سوریا

ئەو ئۆتۆمبیلانەی لەلایەن پاپا فرانسیزەوە بەکارهێنرابوون لە پۆڵەندا و لە رۆژی جیهانیی گەنجانی کەنیسەی کاتۆلیکدا، رۆژی دووشەممە (26 ئەیلول) کرانە مەزادەوە تا بکرێنە پاڵپشتی دارایی بۆ ئاوارە سورییەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لقی پۆڵەندای رێکخراوی خێرخوازیی کاریتاس سێ ئۆتۆمبیلی خستە مەزادەوە کە لەلایەن پاپاوە لە تەمموزدا بەکارهێنرابوون، بەجۆرێك مەزادی سەر ئینتەرنێت تا 9 تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

ئەندامی کاریتاسی پۆڵەندی ئاگینسزکا هۆمان رایگەیاند: "بەگوێرەی خواستی پاپا فرانسز، قازانجەکانی بەکاردەهێنرێت لە کڕینی کیلینیکی گەڕۆك بۆ چارەسەرکردنی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500