هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەکانی داعش لانیکەم 17 کەسیان لە بەغدا کوشت

چەند تەقینەوەیەك کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی خۆی لێیان راگەیاند لە چەند ناوچەیەکی بازاڕدا لە بەغدای پایتەختی عێراق، رۆژی پێنجشەممە (27 ئەیلول)، لانیکەم 17 کەسی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

گروپەکە رایگەیاند خۆکوژەکانی داعش پشتێنی بۆمبڕێژکراویان بەکارهێناوە و تەقینەوەکانیان لە گەڕەکی بەغداد جەدیدە ئەنجامداوە لە خۆرهەڵاتی شارەکە و ناوچەی بەیاع لە باشور.

بەگوێرەی بەرپرسان لانیکەم هەشت کەس کوژراون و 29 کەس برینداربوون لە بەغداد جەدیدە، هەرچەندە هەندێکیان وتیان ناوچەکە بە بۆمبی چێنراو و خۆکوژیش هێرشیکراوەتە سەر.

بەرپرسان رایانگەیاند خۆکوژێکی تر ناوچەی بەیاعی کردە ئامانج، لانیکەم نۆ کەسی کوشت و 30 کەسی بریندارکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500