هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان هێرش دەکەنە سەر داعش

هێزەکانی عێراق بەرپەرچی هێرشێکی گەورەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەدەنەوە لە ناوچەی تەلول باج لە سەر سنوری پارێزگاکانی سەڵاحەدین و نەینەوا، وەزارەتی بەرگری عێراق رۆژی سێشەممە (27 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزە عێراقیەکان، بە پاڵپشتی فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، بەرپەرچی هێرشێکی داعشیان دایەوە کە حەوت ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوبوون و چەکدارانی داعش هەوڵیاندا ناوچەی تەلول باج کۆنترۆل بکەن لە سەر سنوری سەڵاحەدین و نەینەوا."

رەسوڵ وتی کە پانزە چەکداری داعش لە هێرشەکەدا کوژراون.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجم کەریم جبوری، بە دیارونای وت کە رۆژی سێشەممە فرۆکەکانی هاوپەیمانان لانیکەم 30 ئەندامی داعشیان کوشت و دوو بنکەی گروپەکەشیان لە ناوچەی حەمام عەلیل تێکشکاندووە.

هەروەها وتی کە هێرشەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی زەمینی عێراقی ئەنجامدراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500