هه‌واڵه‌كانی عێراق

پارێزگای سەڵاحەدین "بەتەواوی پاککرایەوە" لە داعش

دواین گوند لە ژێر کۆنترۆڵی "دوەڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سەڵاحەدین ئازاد کراوە، کە بووە هۆی کۆتایهێنان بەم گروپە لە پارێزگاکەدا، پارێزگای سەڵاحەدین، ئەحمەد عەبدوڵا جبوری دره‌نگانی رۆژی یەکشەممە (25 ئەیلول) رایگەیاند.

جبوری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا وتی: "هێزە عێراقیەکان گوندی مەشەکیان بەتەواوی کۆنتڕۆڵکردووە، کە دەکەوێتە باکوری تکریت بە دووری 60 کیلۆمەتر، و ئاڵای عێراقیان لە سەر بنکەی پۆلیس و خوێندنگەی گوندەکە هەڵکرد."

هەروەها وتی: "بە ئازادکردنی مەشەك، ئێستا سەڵاحەدین بەتەواوی لە داعش پاککراوەتەوە دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی دوو ساڵ و سێ مانگ گروپەکە ژمارەیەك شارۆچکەی لە پارێزگاکە کۆنترۆڵکرد."

جبوری رایگەیاند کە قۆناغی داهاتوو تەرکیزدەکاتە سەر بونیادنانەوە، ئاسایکردنەوە، گەڕانەوەی دانیشتوان دوای وەدەرنانی گروپەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500