هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردەیەکی باڵای داعش کوژرا لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە موسڵ

فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرکردەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) یان لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوشت لە نزیک ناوچەی شورا لە باشوری موسڵ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند رۆژی سێشەممە (20 ئەیلول).

راگەیاندراوەکە وتی: "سەرکردەی باڵای داعش، ئەبو عبدولرەحمان چیچانی کە بە تەماس چیچانی ناسراوە، لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کوژراوە لە باشوری موسڵ."

هەروەها وتی کە ژمارەیەك یاریدەدەری چیچانیش لە هێرشەکەی رۆژی 17 ئەیلولدا کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500