هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا پلان دادەنێت بۆ فراوانکردنی ناوچەی ئارام لە سوریای تا زیاتر بەرەو باشور بڕوات

سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆگان رۆژی دوشەممە (19 ئەیلول) رایگەیاند دەشێت تورکیا ناوچەیەکی ئارامی 5,000 کیلۆمەتری چوارگۆشە دروستبکات لە سوریا، بە رۆیشتنی زیاتر بەرەو باشور لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیدا لەو وڵاتە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکرد لە باکوری سوریا لە 24 ئابدا بە ناردنی تانك و هێزە تایبەتەکانی بۆ پاڵپشتیکردن لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن، لە هەوڵیکدا بۆ دورخستنەوەی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە سنوری خۆی.

ئەردۆگان وتی تائێستا ناوچەکانی جەرابلوس و رای لە چەکدارانی داعش پاککراونەتەوە. هەروەها وتی ئێستا هێزەکان "بەرەوخوار و بۆ باب" دەڕۆن.

باب کە ناوچەیەکی ژێردەستی داعشە 30 کیلۆمەتر لە رایەوە دوورە لەسەر سنوری تورکیا، کە بەشێکە لە پارێزگای حەلەب کە ناوچەیەکە شەڕی تیادایە.

ئەردۆگان وتیشی: "ناوچەیەکی 900 کیلۆمەتری لە چەکدارانی تێرۆریست (داعش) پاککراوەتەوە. ئێستا بەرەو باشوور دەڕۆن،" ئەردۆگان وتی و مەبەستی لە ئۆپەراسیۆنی "قەڵغانی فورات" بوو.

سەرۆك لە وتارە تەلەفزیۆنییەکەیدا وتیشی ئەو ناوچەیەی پاککراوەتەوە "دەکرێت فراوانبکرێت بۆ 5,000 کیلۆمەتری چوارگۆشە وەك بەشێك لە ناوچەی ئارام".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500