هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرکردە جیهانیەکان تەرکیز دەکەنەسەر میحنەتی پەنابەران

بۆ یەکەمینجار کۆنگرەی لوتکە دەربارەی پەنابەران و کۆچبەران بۆ قسەکردن لەبارەی میحنەتی ئەو 65 ملیۆن خەڵکەی کە لە سەرانسەری جیهاندا لە کۆچدان، رۆژی دووشەممە (19 ئەیلول) لە بارەگای UN دەستیپێکرد، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

خەڵك لە سەرانسەری جیهاندا لە جەنگ رادەکەن وەك جەنگی درێژخایەنی سوریا و چەوساندنەوە و هەژاری.

ئێستا دوای شەش ساڵ، جەنگی سوریا نزیکەی شەش ملیۆن سوریی ناچارکرووە ماڵی خۆیان جێبهێڵن لەکاتێکدا چوار ملیۆنی تر ئاوارەی وڵاتە دراوسێکان بوون یان رێگە ترسناکەکەی ئەوروپا دەگرنە بەر.

کۆنگرەی لوتکە هەفتەیەك دەستپێدەکات لە دیبلۆماسی لەئاستی باڵادا، لەکاتێکدا سەرکردەکانی جیهان بەشداری کۆنگرەی گشتی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن کە ئەمساڵ ناکۆکیەکانی سوریا مژاری سەرەکی کۆبونەوەکە دەبێت.

نوێنەری بانکی مون، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کارین ئەبوزەید، وتی: "کۆبونەوەی لوتکە دەتوانێت ببێتە هۆی زیادکردنی ژمارەیەك پەناگەی ئارام بۆ پەنابەران لە هەموو جیهاندا."

ئەبوزەید وتی ئەو 193 وڵاتەی ئەندامن لە نەتەوە یەکگرتووەکان رازیدەبن بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانەی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان دایناوە، کە بەرگی لە نیشتەجێکردنی لەسەدا پێنجی پەنابەرانی سەرتاسەری جیهان دەکات.

هەروەها وتی ئەم رێژەیە دەگاتە داڵدەدانی 1.1 ملیۆن کەس لە ساڵی 2017 دا، بە بەراورد بە 100,000 کەس لە 2015 دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500