هه‌واڵه‌كانی عێراق

لێکۆڵەرانی تاوانی جەنگ هەوڵدەدەن دەستیان بە ئاوارە سوریەکانی ئەوروپا بگات

لێکۆڵەرانی تاوانی جەنگ لە نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی دووشەممە (19 ئەیلول) داوایان لە وڵاتە ئەوروپیەکان کرد کە "بەربەست لابەرن" لەبەردەم کارەکانیاندا" بە پێدانی مۆڵەتی بێ کۆسپ بۆ ناو ئاوارە سوریە تازە گەیشتووەکان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە سوریا، کە ماوەی پێنج ساڵە لێکۆڵینەوە لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و تاوانی جەنگ دەکات لە وڵاتەکەدا، هۆشداری دا کە گۆڕانکاری لە شەپۆلی ئاوارەکاندا رووەو ئەوروپا کاروبارەکانی ئاڵۆزکردووە.

بەڕێوبەری کۆمسیۆن، پاولۆ سێرگیۆ پینهایرۆ، بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی وت: "دەستڕاگەیشتن بە قوربانی و شایەتەکان بە زانیاریی نوێوە قورستر بووە."

لەکاتی خستنەڕووی دواهەمین راپۆرتی کۆمسیۆنەکە بۆ ئەنجومەن، وتی: "ئێمە داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەین کە داڵدەی ئاوارە تازە گەیشتووەکانی سوریا دەدەن، مۆڵەتی دەستڕاگەیشتنمان بدەنێ و هەموو بەربەستێکی بەردەم کارەکانمان لابەرن."

پینهایرۆ جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دەستڕاگەیشتن بەوانەی تازە لە سوریاوە دەگەن، کە دەکرێت یارمەتیی کۆمسیۆنەکە بدەن بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی قۆناغە نوێیەکانی ململانێکە.

وتی لێدوانەکانیان دەکرێت زۆر گرنگ بێت بۆ لێکۆڵەران کاتێك لیستی نهێنیی ئامادەدەکەن بەناوی گومانلێکراوان بە تاوانی جەنگ و ئەوانەی تاوانیان دژی مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.

وتیشی مەبەستەکە ئەوەیە ئەو زانیارییانەی کۆیدەکەنەوە لە دادگاییەکانی داهاتوودا بەکاربهێنرێن، لەناویاندا دادگای تاوانی نێوەوڵەتی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500