هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشێکی ئاسمانی عێراق یاریدەدەری بەغدادیی سەرۆکی داعش دەکوژێت

ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رایگەیاند فڕۆکەیەکی عێراق رۆژی دووشەممە (12 ئەیلول) کۆبونەوەیەکی سەرکردەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان کردۆتە ئامانج لە ناوچەی موتەیبیجە، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین لە رۆژهەڵاتی عێراق.

سەرۆکی کۆمیەتی ئاسایشی پارێزگاکە سادق حوسەینی لە بەیاننامەیەکدا وتی 6 سەرکردەی داعش کە بەرپرسیاری بەناو "ویلایەتی دیالە و سەڵاحەدینن" لە هێرشێکی ئاسمانیدا کوژراون و یەکێك لەوان یاریدەدەرێکی زۆر نزیکی سەرۆکی داعش ئەبوبەکر بەغدادی بووە.

بەیاننامەکە وتی: "هێرشەکە لەسەر زانیاری هەواڵگری پێشتر ئەنجامدراوە لەسەر ژمارەیەك تیرۆریست کە لە بینایەکدا بوون بۆ کۆبونەوەی سەرکردەکانی داعش."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500