هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانیەکان چەند کەسێك دەکوژن لە ئیدلیب و حەلەبی سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی دوشممە (12 ئەیلول) رایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا چەندین كه‌سی کوشتووە لە شارە گرنگەکانی ئیدلیب و حەلەب لە باکوری وڵاتەکە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی 58 کەس کوژراون لە چەند هێرشێکدا بۆسەر ئیدلیب و بازاڕی شارەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنیە کام لایەن هێرشە ئاسمانیەکانی ئەنجامداوە.

روانگەکە وتی 13 ژن و 13 منداڵ لەناو کوژراوەکاندان.

وتیشی 12 مەدەنی لە چەند هێرشێکی ئاسمانی نەناسراودا کوژراون لە چەندین ناوچەی حەلەب و 18 کەسیش کوژراون لە تۆپبارانی چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگای حەلەب.

چەندین کەس لە هێرشەکەدا برینداربوون و بەپێی روانگەکە ئاماری کوژراوەکان دەکرێت دواتر زیاد بکات.

بەرپرسی روانگەکە رامی عەبدولروحمان وتی :"خەڵك لە بازاڕبوون بۆ کڕینی شمەك بۆ جەژنی هەفته‌ی داهاتوو بۆیە ئاماری [قوربانیەکان] بەرزە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500