هه‌واڵه‌كانی عێراق

چاکكردنەوەی پردی فەلوجە لەتەواوبووندایە

دەسەڵاتە ناوخۆییەکانی ئەنبار زۆربەی ئەو پردەیان نۆژەنکردۆتەوە لە خۆرئاوای فەلوجە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی شارەکەدا داڕمابوو، بەڕێوەبەری رێگاو پردەکان رۆژی یەکشەممە (11 ئەیلول) وتی.

بەرپرسی بەڕێوبەرێتیەکە، مەهدی عەبد فەرحان، لە بەیاننامەیەکدا وتی بەڕێوبەرێتیەکە "لەسەدا نەوەدی پردە نوێکەی فەلوجەی نۆژەنکردۆتەوە و تەنها بەشێك کە ماوەتەوە پڕکردنەوەی ئەملاولای پردەکەیە."

فەرحان وتی ئەم پرۆژەیە کە 155 ملیۆن دینار (131,000 دۆلار)ی تێچوو، لە ماوەی 45 رۆژدا تەواوبوو. ئاماژەی بەوەش دا کە "پردەکە زۆر گرنگە چونکە ناوەندی فەلوجە و ناوچەکانی خۆرئاوا پێکەوە دەبەستێتەوە، تا دەگاتە خالیدیە و رەمادی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500