هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا ناوچەیەکی گرنگ لە حەلەب دەگرێتەوەدەست

هێزە هەوادارەکانی رژێم رۆژی پێنجشەممە (8 ئەیلول) دایان بەسەر ناوچەیەکی ستراتیژیی گرنگدا لە باشوری شاری حەلەب لە سوریا و زۆربەی ئەو جێگایانەیان گرتەوە کە ئۆپۆزسیۆن لە هێرشێکی یەك مانگیدا گرتبوونیە دەست، بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس.

ئەم پێشڕەویەی رژێم لە راموسا زیاتر ناوچەکانی خۆرهەڵاتی حەلەبی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی دابڕی کە لە رۆژی یەکشەممەوە لەلایەن هێزە هەوادارەکانی رژێمەوە گەمارۆدراون.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رژێم و هێزە هاوپەیمانەکانی دەسەڵاتی تەواویان بەسەر ناوچەی راموسادا گرتەوەدەست دوای "پێکدادانێکی دڕندانە" لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن و چەکدارە ئیسلامی و توندڕەوەکاندا.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی گرتنەوەی ناوچەکە دوای ئەوە هات کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هێزی پشتگیریی میلیشیا عێراقی و ئێرانیەکانی هەواداری حکومەت گەیشتنە باشوری شارەکە.

هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هێرشێکیان کردەسەر ناوچەکانی باشوری حەلەب لە 31 تەمموزدا، لەهەوڵێکدا بۆ شکاندنی گەمارۆی رژێم بەدەوری گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتی شارەکەدا.

هەفتەیەك دوای ئەوە بە سەرکەوتووییانە رێچکەیەکیان لە راموساوە کردەوە بەرەوناو ئەو گەڕەکانە، بەڵام هێزەکانی رژێم توانییان نزیکەی هەموو ئەو ناوچانە بگرنەوەدەست.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500