بە سەدان مەدەنیی دەستیانکرد بە گەڕانەوە بۆ شارۆچکەی سنوریی جەرابلوسی باکوری سوریا رۆژی چوارشەممە (7 ئەیلول)، دوو هەفتە دوای ئەوەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە شارۆچکەکە دەرکرا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
بە بار و شمەکی ناوماڵەوە، نزیکەی 250 لە دانیشتوانی شارۆچکەکە روویانکردە سنور و ریزیان بەست بۆ پشکنینی خاڵی سنوریی لە دەروازەی سنوریی دەرەوەی شارۆچکەی کارکامیشی تورکیا.
جەرابلوس کە لە 2013ەوە لەژێردەستی داعشدا بوو، لە لایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بە پاڵپشتیی تانك و هێزی ئاسمانیی تورکیاوە لە 24 ئابدا گیرایەوە.
بەهۆی شەڕی سوریاوە تورکیا نزیکەی 2.7 ملیۆن ئاوارەی لەخۆگرتووە.