هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 50,000 خێزانی ئاوارەی ئەنبار دەگەڕێنەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق (6 ئەیلول) رایگەیاند لە دوو هەفەتەی رابردوودا زیاتر لە 50,000 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچانای لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکراون لە پارێزگای ئەنبار.

بەڕێوەبەری لقی وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی وەزارەتەکە رایگەیاندوە کە "40,552 خیزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ رەمادی، 7,102 بۆ هیت، 3,700 بۆ کەرمە، 1,535 بۆ روتبە، 2,893 بۆ خالیدیە، 1,204 بۆ حەدیسە و 150 خێزانیش بۆ نەساف و حەسی لە فەلوجە".

وتیشی: "خێزانە ئاوارەکان بەردەوامن لە گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان لە قەزا و ناحیەکانی ئەنبار، وەزارەتیش هاوکاری پێویستیان دەکات کە خواردن و یارمەتی تەندروستی و بەخشینی پێداویستی و شمەکی دیکە لەخۆدەگرێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500