هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەکی داعش 7 کەس دەکوژێت لە کەڕادەی بەغدا

تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێك کە بەرپرسیارێتیەکەی لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) راگەیەندرا، لانیکەم حەوت کەسی کوشت لەنزیك نەخۆشخانەیەك لە ناوەڕاستی بەغدا لە درەنگانێکی رۆژی دوشەممە (5 ئەیلول)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەگوێرەی پۆلیس، پیکابێکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی کەڕادەی بەغدا تەقیەوە، کەمێك پێش نیوەشەو، چەندین دوکانی لەوناوە گڕتێبەردا.

عەقیدێکی پۆلیس وتی بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان حەوت کەس کوژران و لانیکەم 15 کەسیش برینداربوون لە تەقینەوەکەدا کە لە نزیك نەخۆشخانەی عەبدولمەجید رویدا.

تەقینەوەکە نزیکی جێگای ئەو تەقینەوەیە بوو کە لە تەمموزدا لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا و زیاتر لە 300 کەسی کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500