هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە سوریا چاوی له‌سه‌ر "هەنگاوی سیاسیە"

ئاژانسی فرانس پرێس لە راپۆرتێکدا وتی نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا رۆژی پێنجشەممە (1 ئەیلول) رایگەیاندوە کە پلانی پێشکەشکردنی "هەنگاوێکی سیاسی گرنگی" هەیە بۆ وڵاتەکە لەم مانگەدا.

نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سوریا ستیفان دیمیستورا لە کاتی قسەکەردن بۆ رۆژنامه‌وانان لە جنێڤ وتی:" ئێمە لە پڕۆسەی ئامادەکردنی هەنگاوێکی گرنگی سیاسیداین."

ناوبراو زانیاری زیاتری نەبەخشی، بەڵام وتی هەنگاوەکە بڕیارە هاوکاری ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بکات بۆ ئەوەی "چاوببڕنە ناو چاوی کێشەکان لە سوریا" ئەو کاتەی کە بریارە کۆببنەوە لە 13 ئەیلولدا.

هەروەها وتی کۆبونەوەیەکی باڵا لەسەر سوریا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەیەکگرتوەکان رۆژی 21 ئەیلول ئەنجام دەدرێت. باسی لەوەش کرد "ئەو رۆژە كراوه‌ته‌ مه‌به‌ست بۆ دوپاتکردنەوەی بەشداری هەموولایەنەکان بۆئەوەی چالاکانە چەند دەرەنجامێکی ئەرێنی لەسەر ئەم جەنگە بەدەستبهێنن."

دیمیستورا بە هیوای ئەوەبوو لایەنە شەڕکەرەکان بگەڕێنێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لە کۆتایی مانگی ئاب دا، بەڵام ئەو دوا واده‌یه‌ی داینابوو به‌سه‌رچوو له‌ گه‌رمه‌ی شه‌ڕی قورسی نێوان لایه‌نه‌كاندا له‌سه‌ر زه‌وی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری و هاوتا روسیەکەی سێرگی لاڤرۆڤ هەینی رابردوو لە جنێڤ كۆبونه‌وه‌. هەرچەندە وتیان هەنگاوی گرنیان ناوە بەرەو گەشتن بە ئاگربه‌ست لە سوریا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەوەی ڕێکەوتنەکە تەواو بکەن و بیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

دیمیستورا وتی بەرپرسانی "باڵای سەربازی و ئاسایش و دیپلۆماتی زۆر"ی سەر بە هەردوو وڵاتەکە دەستیانكرد بە کۆبونەوەکانیان لە بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکان لە جنێڤ رۆژی چوارشەممه‌ تا زانیارییەکان شیکار بکەن و پێشبینیش دەکرێت كه‌ گفتوگۆكان تا رۆژانی هەینی و بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەردەوام بن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500