روانگەی سوری لە راپۆرتێکدا کە رۆژی دووشەممە (29 ئاب) بڵاوکراوەتەوە دەڵێت تۆماری کوشتنی 2,369 مەدەنی کردووە کە بەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە حوزەیرانی 2014 بەدواوە کوژراون.
روانگەکە وتی ئامارەکە 85 منداڵ و 130 ژنی تیایە و ئەو مەدەنیانەی کە کوژراون هەندێکیان سەریان بڕدراوە یان بەردباران کراون یان لە بینای بەرزەوە فڕێدراونەتە خوارەوە یان سوتێنراون، ئەمەش لە پارێزگاکانی دیمەشق، ریف دیمەشق، دێرەزور، رەقە، حەسەکە، حەلەب، حومس، و حەما.
لەناو ئاماری کوژراوەکاندا 930 ئەندامی هۆزی شەیتات هەیە لە رۆژهەڵاتی دێرەزور، 223 مەدەنی کورد لە کۆبانێ و ناوچەی بەرخ بۆتانی تەنیشتی، هەروەها 46 هاوڵاتی دیکە کە سەر بە چەندین گروپی نەژادی دیکەن و سوتێنراون یان سەربڕدراون لە گوندی مەحبوجە لە رۆژهەڵاتی سەلامیە.
روانگەکە وتی لە 29 ی تەمموز بۆ 29 ئاب دەتوانێت تۆماری کوشتنی 44 هاوڵاتی بکات، کە لەناویاندا ژنێك هەیە، لە ناوچەکانی دێرەزور و دیمەشق و حەسەکە و حومس.
روانگەکە وتیشی بە کۆئەنجام توانیویەتی تۆماری کوشتی 4,401 هاوڵات بکات کە لەنێویاندا مەدەنی و ئۆپۆزسیۆن و چەکدارانی رژێم و هاوپەیمانەکانیان و ئەندامانی خۆشیان هەن لە 29ی حوزەیرانەوە تاوەکو ئێستا.