هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوەنەکانی داعش لە کەمپی ئاوارەکان 11 هاوڵاتی دەکوژن

پۆلیسی عێراق لە پارێزگای سەڵاحەدین پێنجشەممە (18 ئاب) رایگەیاند "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) هاوەنیان گرتۆتە کەمپێکی ئاوارەکان لە باکوری بێجی و لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین حەسەن مەجمەعی بە دیارونای وت: "تیرۆریستانی داعش بەیانی پێنجشەمە هاوەنیان گرتۆتە کەمپی ئاوارەکان لە ناوچەی ئەسمێدە لە باکوری بێجی، کە بە سەدان خێزانی ئاوارەی تیادا نیشتەجێن و بەوە دڵخۆشبوون کە لە چەوساندنەوەی دەستی داعش رزگاریان بووە."

وتیشی: "شەش لەو هاوەنانە کەوتنە ناوەراستی کەمپەکە و بوونە هۆی کوژرانی 11 هاوڵاتی مەدەنی، کە لە نێویاندا چوار منداڵ و دوو ژن هەبوون و 20 کەسیش برینداربوون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500