هه‌واڵه‌كانی عێراق

نزیکەی 200 خێزان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان لە سەعدیە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێنجشەممە (18 ئاب) رایگەیاند قافڵەیەکی دیکەی خێزانە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە سەعدیە لە پارێزگای دیالە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا وتی: "189 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانیان لە زێدی خۆیان لە سەعدیە."

بەیاننامەکە وتی کۆی ژمارەی ئەو خێزانانەی تاوەکو ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ شارۆچکەکە 3,214 خێزانن.

زانیاریەکان لەسەر قافڵەیەکی دیکە کە زیاتر لە 200 خێزانن نێردراوە بۆ ئیدارەی پارێزگاکە.

وەزارەتەکە وتی: "دوو رۆژی دیکە قبوڵ دەکرێن و رێگایان پێدەدرێت بگەڕێنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500