هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردەکانی عێراق 9 گوند لە داعش دەسەننەوە

هێزەکانی پێشمەرگەی عێراق کۆتاییان هێنا بە ئۆپەراسیۆنێك لە خۆرهەڵاتی موسڵ، ناوچەی باکوری ژێردەستی گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رۆژی دوشەممە (15 ئاب) دوای گرتنەوەی نۆ گوند، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە پێش سپێدەی یەکشەممە دەستیپێکرد "ئامانجە سەرەکییەکانی پێکاوە".

نزیکەی 5,500 چەکداری پێشمەرگە بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانیی هاوپەیمانان بەشدارییان لەو ئۆپەراسیۆنەدا کرد و دەستیان بەسەر روبەری 120 کیلۆمەتر چوارگۆشەدا گرتووە.

ئەو ناوچەیە کە نزیك شارۆچەکی خازرە، دەکەوێتە نزیك رێگەی سەرەکیی نێوان موسڵ و هەولێر.

ئەنجومەنەکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەمیانەی ئۆپەراسیۆنە دوو رۆژییەکەدا، 140 چەکداری داعش کوژراون و 14 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنراون.

ئەفسەرێکی پێشمەرگە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار ئەندامی هێزەکانی پێشمەرگە کوژراون و 34 ی دیکە برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500